خۆڕاگری:چالاکێکی بواری مافی کرێکاری بە ناوی”عەلی ساڵحی”خەڵکی سنە ڕۆژی شەممە٢٤ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی لە ماڵەکەی خۆی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بە پێی زانیارییەکان پاش دەستبەسەر کرانی ئەو هاووڵاتییە هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر موبایلی ئەو هاووڵاتییە دا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri