دوو بەندکراوی سیاسی کورد خەڵکی بۆکان لە بەندیخانەی مەهاباد ئازاد کران

خۆڕاگری:دوو بەندکراوی سیاسی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوەکانی”جەماڵ یووسفی”و”حوسێن ئیبراهیم حەمزە” ڕۆژی یەکشەممە٢٥ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی لە بەندیخانەی مەهاباد ئازاد کران.
جەماڵ یووسفی پاش تێپەرینی ماوەی حوکمەکەی و حوسێن ئیبراهیم حەمزە بە شێوەی مرەخەسی وەسڵ بە ئازادی، ئازاد کران.
جێگای ئاماژەیە ئەو دوو هاووڵاتییە ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کرابوون،پاش ١ساڵ مانەوە لە زیندان بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوون.
ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی ئەو دوو هاووڵاتییە لەسەر هەمان کەیس ڕەوانەی زیندانی بۆکان دەکڕێنەوە وساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی دەگوازرێنەوە بۆ زیندانی مەهاباد.
شایانی باسە ئەو دوو هاووڵاتییە لەلایەن دادگای شۆڕشی مەهاباد بە تۆمەتی”پروپاگەندە و ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران”حوکمی٥ساڵ و٧مانگ و ١٦ڕۆژ بەندکرانی تەعزیری بەسەریان دا سەپێندرابوو.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri