گواستنەوەی ژنە دەستبەسەر کراوێکی کورد بۆ بەندی ژنان لە بەندیخانەی ورمێ

خۆڕاگری:لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا ژنێکی بە ساڵاچوو بە ناوی”نەرمین ئەحمەدقادری” تەمەن٦١ساڵ خەڵکی بۆکان پاش زیاتر لە ٥٠ ڕۆژ ڕاگیران لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەی گوازرایەوە بۆ بەندی ژنان لە بەندیخانەی ورمێ.
“نەرمین ئەحمەدقادری”لە سەڕەتای مانگی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرایەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کراوە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri