هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە بە مەبەستی تێپەراندنی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کرا

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە بە ناوی عەبدوڵواحید عەباسی زادە تەمەن٣٥ساڵ کوڕی عوسمان ڕۆژی شەممە٢٤ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی کە لەلایەن لقی١ی دادگای شۆڕشی سەقز لە شاری بانە بە سەرۆکایەتی دادوەر ئەکبەر میرزایی بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بە قازانجی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێگای تۆرەکۆمەڵایەتییەکان حوکمی ٣مانگ بەندکرانی تەعزیری بەسەر دا سەپێندرابوو بە مەبەستی تێپەراندنی حوکمەکەی خۆی بە بەندیخانەی شاری بانە ناساند.
جێگای ئاماژەیە عەبدوڵواحید عەباسی زادە ڕۆژی شەممە ١ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و پاش زیاتر لە دوو حەوتوو دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە تا بەڕێوەچوونی دادگایەکی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە ئازاد کرابوو.
شایانی باسە ناوبراو دەستبەسەرکرانی پێشووی بۆهەژمار دەکرێت و ماوەی سزاکەی بۆ ماوەی ٣ ساڵ هەڵپسێردراوە و لەو ماوەیە دا هەر سێ مانگ جارێک دەبێ خۆی بە ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە بناسێنێت.

سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri