چالاکێکی مەدەنی حوکمی بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆراگری:چالاکێکی مەدەنی بە ناوی “ئەفشین حوسێن پەناهی” لەلایەن لقی١ی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر”سەعیدی” بە تۆمەتی پروپاگەندە بە قازانجی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران حوکمی ١ساڵ بەندکرانی تەعزیری بەسەر دا سەپێندرا.
بەڕێوەچوونی دادگایی ئەو هاووڵاتییە بە بێ بەشداری بوونی خۆی بەڕێوەچووە و ڕۆژی شەممە ١٧ی بانەمەڕ ئەو حوکمە بە ناوبرا ڕاگەینداروە.
جێگای ئاماژەیە ئەفشین حوسێن پەناهی پێشتر لە مانگی خەزەڵوەری١٣٩٦ی هەتاوی لەلایەن لقی١ی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر”سەعیدی”بە تۆمەتی بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی نەوڕۆزی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران حوکمی ٨ساڵ و ٦مانگ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا.
شایانی باسە ئەو هاووڵاتییە ساڵی١٣٩٠ی هەتاوی بە تۆمەتی پروپاگەندە بە دژی نیزام لەلایەن دادگای شۆڕشی سنە حوکمی ١ساڵ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا کە پاش تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە ئازاد کرا.

سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri