‌ شەعبان محەممەدی گوازرایەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی سنە

خۆڕاگری:شەعبان محەممەدی تەمەن٤٧ساڵ خەڵکی مەریوان، ئەندامی بەڕێوبەڕێ ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان ڕۆژی پێنجشەممە٢٢ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی بۆ لێپێچینەوە گوازرایەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە.
ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە٢١ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی لە کاتی هاتنەدەرێ لە ماڵی خۆی لە گەرەکی”باوەڕەشی”مەریوان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرا.
جێگای ئاماژەیە شەعبان محەممەدی پێشتر ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری مەریوان بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی پاش هێرش کردنەسەر ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرابوو و دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە هاوکات بوو لەگەڵ مانگرتن و نارەزایەتی گشتی مامۆستایانی قوتابخانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دواتر لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری مەریوان ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە کرابوو،و دواتر پاش ٢٥ ڕۆژ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری مەریوان تا کاتی بەڕێوە چوونی دادگا ئازاد کرا.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri