‌مەسعود نیکخاە ئەندامی بەڕێوبەری لیژنەی ئەنجومەنی مامۆستایانی کوردستان بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی چوارشەممە٢١ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی مەسعود نیکخاە خەڵکی مەریوان و ئەندامی بەڕێوبەری لیژنەی ئەنجومەنی مامۆستایانی کوردستان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوە چوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی مەریوان ئازاد کرا.
مەسعود نیکخاە ڕۆژی یەکشەممە١١ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی لەگەڵ دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی”ئەسکەندەر لووتفی”و”شەعبان محەممەدی”لە ڕێگای سنە بۆ مەریوان
لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازرابوونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە.
جێگای ئاماژەیە هەمان ڕۆژ شەعبان محەممەدی بە وەڕگرتنی بەڵێننامە ئازاد کرابوو.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لەبەر دەست دا نییە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri