هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بە مەبەستی تێپەراندنی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی دووشەممە١٩ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بە ناوی ئاڵان برزوویی کە لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە حوکمی٦مانگ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرابوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی سنە کرا.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە پێشتر ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران بووە و پاش جیابوونەوە لەو حیزبە بە وەڕگرتنی بەڵێننامە گەراوەتەوە بۆ زێدی خۆی. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri