شەعبان محەممەدی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی چوارشەممە٢١ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی شەعبان محەممەدی تەمەن٤٧ساڵ ئەندامی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
شەعبان محەممەدی لە کاتی هاتنەدەرێ لە ماڵی خۆی لە گەرەکی”باوەڕەشی”مەریوان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرا.
ئەو هاووڵاتییە پێشتر ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری مەریوان بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی پاش هێرش کردنەسەر ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرابوو و دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە هاوکات بوو لەگەڵ مانگرتن و نارەزایەتی گشتی مامۆستایانی قوتابخانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دواتر لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری مەریوان ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە کرابوو،و دواتر پاش ٢٥ ڕۆژ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری مەریوان تا کاتی بەڕێوە چوونی دادگا ئازاد کرا.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.

سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri