محەممەدسەدیق عەزیزی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ورمێ مرەخەسی کاتی پێدرا

خۆراگری:ڕۆژی سێشەممە٢١ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی بەندکراوێکی سیاسی کورد بە ناوی محەممەدسەدیق عەزیزی تەمەن١٩ساڵ کوڕی لووقمان خەڵکی شنۆ بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی نیزامی ناوەندی ورمێ مرەخەسی کاتی پێدرا.
جێگای ئاماژەیە محەممەدسەدیق عەزیزی مانگی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن لقی١ی دادگای نیزامی ورمێ بە تۆمەتی هاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران حوکمی ٢ساڵ و ٦مانگ بەندکرانی تەعزیزی بەسەر دا سەپێندرا.
شایانی باسە ئەو هاووڵاتییە ڕێکەوتی ٢٠ی ڕێبەندان لە یەکێک لە پادگانەکانی شاری تاران لەلایەن حیفازەتی ئیتلاعاتی ئەرتەش دەستبەسەر کرابوو و گوازرابووە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شنۆ و پاش چەند ڕۆژ ڕاگیرانی لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە بۆ ڵێکۆلینەوە گوازرابووە بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی شاری ورمێ.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri