هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە حوکمی بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری:لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی خالید سەیف پەناهی بە تۆمەتی هاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی سنە بە سەڕۆکایەتی دادوەر حوسێن سەعیدی حوکمی ٣مانگ بەندکرانی تەعزیری بەسەر دا سەپێندرا.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە لە نەوڕۆزی ئەوساڵ لەگەڵ دایکی بەساڵاچووەکەی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ماڵی خۆیان دا بە شێوەیەکی نایاسایی بەندکرابوون و قەدەغەدەی بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی نەورۆزیان لێ کرابوو.
شایانی باسە دادگایی کردنی ئەو هاووڵاتییە بە بێ بەشداری خۆی بەڕێوەچووە و ڕۆژی دووشەممە١٩ی بانەمەڕ ناوبراو بانگهێشتی دادگای شۆڕشی ئەو شارە کراوە و ئەو حوکمەیان بە شێوەی فەرمی بە ناوبراویان ڕانەگەیاندووە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri