ئیبراهیم قادری بە شێوەی مەرجدار لە بەندیخانەی بۆکان ئازاد کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی دووشەممە١٩ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی بەندکراوێکی سیاسی کورد بە ناوی ئیبراهیم قادری خەڵکی بۆکان کە لەلایەن دادگای شۆڕشی بۆکان بە تۆمەتی هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران حوکمی ٥مانگ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرابوو بە شێوەی مەرجدار لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە سەرەتاکانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری بۆکان و پاش ماوەیەک دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوە چوونی دادگایەکەی ئازاد کرا.
شایانی باسە ئیبراهیم قادری مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو بە مەبەستی تێپەراندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی بۆکان کرابوو. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri