مورتەزا سەیدی چالاکی بواری مافی کرێکاری بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی دووشەممە١٩ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی چالاکێکی بواری مافی کرێکاری بە ناوی مورتەزا سەیدی خەڵکی کامیاران پاش زیاتر لە ٢٠ڕۆژ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوە چوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی ئێڤین ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی پێنجشەممە٢٥ی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرا.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri