حوکمی بەندکرانی مەحموود نیرومەند لە دادگای پێداچوونەوە کەم کرایەوە

خۆڕاگری:لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا حوکمی بەندکرانی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “مەحموود نیروومەند”تەمەن ٣٦ساڵ و خەڵکی گوندی پلگەرد سەر بە پارێزگای خوراسان کە مانگی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن لقی ٩٠٣ی دادگای شۆڕشی شاری مەشهەد بە سەرۆکایەتی “عەلی سلێمانی” بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایش نەتەوەیی و پڕۆپاگاندە بە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران حوکمی ١٠ساڵ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرابوو لە دادگای پێداچوونەوەی ئەو شارە بۆ ٢ساڵ و ٨مانگ بەندکران کەم کرایەوە.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی پاڕێزگای خوراسان کرابوو. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri