دوو بەندکراوی سیاسی کورد پاش تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەیان لە بەندیخانەی شاری بۆکان ئازاد کران

خۆڕاگری:ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی دوو بەند کراوی سیاسی کورد بە ناوەکانی”کەماڵ عەباسی وەند”و”سەعدی ئەحمەدپووری”خەڵکی بۆکان کە لەلایەن دادگای شۆڕشی بۆکان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران حوکمی ٦مانگ بەند کرانیان بەسەر دا سەپێندرابوو لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە ئازاد کران.
جێگای ئاماژەیە کەماڵ عەباسی وەند ڕۆژی یەکشەممە ٣ی گەڵاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی و سەعدی ئەحمەد پووری سەرەتاکانی مانگی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بۆکان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرابوون.
شایانی باسە ئەو دوو هاووڵاتییە سەرەتاکانی مانگی ڕێبەندانی١٤٠٠ی هەتاوی بە مەبەستی تێپەراندنی حوکمەکەیان ڕەوانەی بەندیخانەی بۆکان کرابوون. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri