محەممەدتاهیر حوسێنپوور بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی شەممە١٧ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی بەندکراوێکی سیاسی کورد بە ناوی محەممەدتاهیر حوسێنپوور تەمەن٢٧ساڵ خەڵکی شاری نەغەدە کە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران و خۆپێشاندانەکانی مانگی گەڵاوێژی ساڵی ڕابردوو لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە حوکمی١٥مانگ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرابوو لە بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی٢٥ی گەڵاوێژی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری نەغەدە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri