دوو هاووڵاتیی کورد خەڵکی خوراسان بە دانانی بارمتە ئازاد کران

خۆڕاگری:ڕۆژی شەممە١٧ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی جەلال خاکسار تەمەن٤٤ساڵ و حەسەن یەزدانی تەمەن٤٥ساڵ خەڵکی شاری قوچان سەر بە پاڕێزگای خوراسان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوە چوونی دادگاکەیان لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە ئازاد کران.
جێگای ئاماژەیە ئەو دوو هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە٢٧ی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کران.
ئەو دوو هاووڵاتییە لە باشووری کوردستان ئیشی جۆشکاری دەکەن و پاش گەرانەوەیان بۆ ئێران لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراون و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri