بەندکراوی سیاسی کورد بەهادین مستەفانژاد بە شێوەی مەرجدار ئازاد کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی پێنجشەممە١٥ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی بەندکراوێکی سیاسی کورد بە ناوی بەهادین مستەفانژاد تەمەن٣١ساڵ کوڕی محەممەد خەڵکی گوندی بەڕکەمران سەر بە شاری پیرانشار بە شێوەی مەرجدار لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە١٦ی گەڵاوێژی١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ.
شایانی باسە بەهادین مستەفانژاد ڕۆژی٢٧ی خەزەڵوەر لەلایەن لقی١ی دادگای نیزامی ورمێ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران حوکمی ٢ساڵ بەندکرانی تەعزیری بەسەر دا سەپێندرا. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri