‌ شێرکۆ تابناک پاش تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەی ئازاد کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی جومعە١٦ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی بەندکراوێکی سیاسی کورد بە ناوی شێرکۆ تابناک تەمەن٣٣ساڵ خەڵکی شاری بۆکان کە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لەلایەن لقی١٠١ی دادگای شۆڕشی بۆکان حوکمی ٥مانگ بەندکرانی تەعزیری و ٧مانگ بەندکرانی تەعلیقی بەسەر دا سەپێندرابوو پاش تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە پێشتر ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بۆکان دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەوشارە کرا و پاش تێپەڕینی ٣ ڕۆژ دەستبەسەرکران بە دانانی ٣٠٠میلیۆن تمەن بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەرێوەچوونی دادگا ئازاد کرابوو.
شایانی باسە شێرکۆ تابناک ڕۆژی شەممە٢٠ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی بە مەبەستی جێبەجێ کردنی ماوەی ٥مانگ حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی شاری بۆکان کرابوو. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri