عوسمان ئیسماعیلی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی دووشەممە١٩ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی چالاکێکی بواری مافی کرێکاری بە ناوی عوسمان ئیسماعیلی خەڵکی سەقز بە دانانی بارمتەی بڕی١٤٠میلیۆن تمەن بە شێوەی کاتی تا بەڕێوە چوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە١٠ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سەقز و ڕۆژی١٥ی بانەمەڕ گوازرابووە بۆ بەندیخانەی ئەو شارە.
شایانی باسە عوسمان ئیسماعیلی پێشتر ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سەقز دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە کرابوو و دواتر ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە گرتنگەکانی شاری سەقز
گوازرابویەوە بۆ یە کێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە و هەروەها ٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە کرابوو،و ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕێبەندان لەلایەن لقی یەکی دادگای ئەو شارە بێ تاوان ناسێندرا.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri