هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی سەقز پاش زیاتر لە ١٤٠ڕۆژ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی چوارشەممە١٤ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی سەقز بە ناوی “ڕەحمەتوڵڵا ساڵحیان یازی بڵاغی”تەمەن ٣٢ ساڵ پاش زیاتر لە ١٤٠ ڕۆژ دەستبەسەر کران و ڕاگیران لە بەندیخانەی ناوەندی سنە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی لەگەڵ سێ هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی” زانکۆ مەسعوودی”، ” محەممەد فەدەوی”و”محەمەد مەهجور”لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات شاری سەقز دەستبەسەر کران.
شایانی باسە “ڕەحمەتوڵڵا ساڵحیان یازی بڵاغی”لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کراوە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri