عوسمان ئیسماعیلی گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری سەقز

خۆڕاگری:ڕۆژی پێنجشەممە١٥ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی چالاکێکی بواری مافی کرێکاری بە ناوی عوسمان ئیسماعیلی خەڵکی سەقز پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری سەقز.
با پێی زانیارییەکان ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە١٠ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرا.
جێگای ئاماژەیە “عوسمان ئیسماعیلی” ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سەقز دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە کرابوو و دواتر ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە گرتنگەکانی شاری سەقز
گوازرابویەوە بۆ یە کێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە و هەروەها ٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە کرابوو،و ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕێبەندان لەلایەن لقی یەکی دادگای ئەو شارە بێ تاوان ناسێندرا.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.

سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri