دوو هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی مەریوان مانیان لە خواردن گرتووە

خۆڕاگری: مەسعود نیکخاە و ئەسکەندەر لووتفی دوو ئەندامی بەڕێوبەری ئەنجومەنی لیژنەی مامۆستایان لە کوردستان لە کاتی دەستبەسەر کرانیانەوە تا ئێستا لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری مەریوان مانیان لە خواردن گرتووە.
بە پێی زانیارییەکان ئەو دوو هاووڵاتییە ۆژی یەکشەممە١١ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی لەگەڵ شەعبان محەممەدی لە ڕێگای سنە بۆ مەریوان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کران.
جێگای ئاماژەیە شەعبان محەممەدی هەمان ڕۆژ بە وەڕگرتنی بەڵێننامە ئازاد کراوە، و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri