سێ هاووڵاتیی خەڵکی سەقز حوکمی بەندکرانیان بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری:لە ماوی چەند ڕۆژی ڕابردوو سێ هاووڵاتیی خەڵکی سەقز بە ناوەکانی”زەمانە زیویە”کچی ئەحمەد،”مێقداد حەسەن نژاد”کوڕی ساڵەح و”محەممەد سەلیمی”کوڕی ئەحمەد لەلایەن لقی١ی دادگای شۆڕشی سەقز بە سەرۆکایەتی دادوەر جەواد مستەفایی بە تۆمەتی ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران حوکمی بەندکرانیان بەسەر سەپێندرا.
بە پێی زانیارییەکان”زەمانە زیویە”سزای ١٠مانگ بەندکران،مێقداد حەسەن نژاد ٦مانگ بەندکران و محەممەد سەلیمی ١١مانگ بەندکران بەسەریان دا سەپێندراوە کە ئەو حوکمی ڕۆژی چوارشەممە٨ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی بە ناوبراوان بە شێوەی فەرمی ڕاگەیندراوە.
جێگای ئاماژەیە مێقداد حەسەن نژاد و زەمانە زیویە ڕۆژی شەممە٩ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیلاعات دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپێچینەوە گوازرابوونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە.
شایانی باسە زەمانە زیویە پێشتر ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ڕەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی لە کاتی پاڵ پشتی خەڵکی ڕۆژهەڵات لە بەڕێوەچوونی ڕێفراندۆم لە هەرێمی کوردستان بۆ سەربەخۆیی نابراو دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی ٨٠ میلیۆن تمەن بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرابوو و دواتر بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی لە لایەن دادگا حوکمی ٥٠قامچی و ١میلیۆن ٨٠٠ هەزارتمەن پێبژاردەی بە سەردا سەپێندرا بوو.

سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri