هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لە دادگای پێداچوونەوە حوکمی بەندکرانی کەم کرایەوە

خۆڕاگری:لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”مێهران سولێمانپوور”خەڵکی گوندی ئاڵیان سەر بە شاری شنۆ لە دادگای پێداچوونەوەی شۆڕشی ئەو شارە بۆ ماوەی ١٣مانگ و١٥ڕۆژ کەم کرایەوە.
جێگای ئاماژەیە مێهران سولێمانپوور ڕۆژی٢٢ی ڕەشەممەی١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی شنۆ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران حوکمی ١٨مانگ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرابوو.
شایانی باسە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی پووشپەڕی١٤٠٠هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرابوو کە دواتر رۆژی پێنجشەممە٢٤ی پووشپەڕی١٤٠٠ هەتاوی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کاتی دادگایی کردنەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ ئازادکرابوو.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri