سەلاح سورخی مامۆستا و ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی دووشەممە١٢ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی دەستبەسەر کراوێکی کورد بە ناوی سەلاح سورخی خەڵکی سەقز، مامۆستا و ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان پاش ٢ڕۆژ دەستبەسەر کران و ڕاگیران بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات پاش دەستبەسەر کردنی سەلاح سورخی بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هێرشیان کردووتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییەی ، و هێندێک کەڵ و پەڵی شەخسی ناوبراویان دەستیان بەسەر دا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri