سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی نییەر بە دانانی بارمتە ئازاد کران

خۆڕاگری:ڕۆژی یەکشەممە١١ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی نییەر بە ناوەکانی “شێرکۆ مینبەری”،”زانیار مینبەری”و”سیامەک ئارەنگ”هەر کامیان بە دانانی بارمتەی ٨٠٠میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی تا بەڕێوە چوونی دادگاکەیان لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە ئازاد کران.
جێگای ئاماژەیە زانیارمینبەری و سیامەک ئارەنگ پاییزی ساڵی ڕابردوو و شێرکۆ مینبەری ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازرابوونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە.
شایانی باسە ئەو سێ هاووڵاتییە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کراون. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri