هاووڵاتییەکی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی ڕێوڕەسمی نەورۆزی شاری سنە بە وەڕگرتنی بەڵێننامە ئازاد کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی سێشەممە٦ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی ڕێوڕەسمی نەورۆزی بە ناوی مەستوورە مستەفایی تەمەن٥٢ساڵ خەڵکی سنە پاش زیاتر لە ٣٠ڕۆژ دەستبەسەر کران و ڕاگیران لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە بە وەڕگرتنی بەڵێننامە ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی ١ی خاکەلێوە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرابوو.
شایانی باسە مەستوورە مستەفایی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کراوە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri