‌ سێ کەس لە دەستبەسەر کراوانی مانگی خەزڵوەری شاری بانە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کران

خۆڕاگری:ڕۆژی یەکشەممە١١ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی سێ کەس لە دەستبەسەر کراوانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو لە شاری بانە بە ناوەکانی”ڕەفیق پزیشکی”تەمەن٤٠ساڵ،”بێهزاد پزیشکی”تەمەن ٣٢ساڵ و”جەماڵ مرووەتی”تەمەن٤٦ساڵ پاش زیاتر لە ١٧٠ڕۆژ دەستبەسەر کران و ڕاگیران لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کران.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییانە ڕۆژی ٢٠ی خەزەڵوەری١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بانە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی بە تۆمەتی هاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کران.
شایانی باسە ئەو سێ هاووڵاتییە لەگەڵ دوو کەسی دیکە بە ناوەکانی کەریم پزیشکی و سەعید ڕەشیدی تەمەن٦٠ساڵ دەستبەسەر کرابوون کە ئەو دوو هاووڵاتییە ئێستاش لە بەندیخانەی شاری سنە ڕاگیراون.

سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri