دەستبەسەر کرانی سێ ئەندامی لیژنەی ئەنجومەنی مامۆستایانی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری:ڕۆژی یەکشەممە١١ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی سێ ئەندامی بەڕێوبەری ئەنجومەنی لیژنەی مامۆستایان لە کوردستان بە ناوەکانی”شەعبان محەممەدی”،”مەسعوود نیکخاە”و”ئیسکەندەر لووتفی”لە ڕێگای سنە بۆ مەریوان
لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
جێگای ئاماژەیە شەعبان محەممەدی ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری مەریوان بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی پاش هێرش کردنەسەر ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرابوو و دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە هاوکات بوو لەگەڵ مانگرتن و نارەزایەتی گشتی مامۆستایانی قوتابخانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دواتر لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری مەریوان ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە کرابوو،و دواتر پاش ٢٥ ڕۆژ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری مەریوان تا کاتی بەڕێوە چوونی دادگا ئازاد کرا.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کرانی و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییانە لەبەر دەست دا نییە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri