دەستبەسەرکرانی ئەندامێکی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری:ڕۆژی شەممە١٠ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی سەلاح سورخی خەڵکی سەقز،مامۆستا و ئەندامی ئەمجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
جێگای ئاماژەیە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات پاش دەستبەسەر کردنی سەلاح سورخی بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هێرشیان کردووتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییەی ، و هێندێک کەڵ و پەڵی شەخسی ناوبراویان دەستیان بەسەر دا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri