پەیام مینبەری بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی شەممە١٠ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ئارەش مینبەری تەمەن٣٣ساڵ خەڵکی گووندی”نییەر”سەر بە شاری سنە پاش زیاتر لە ١٠٠ڕۆژ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە پەیام مینبەری ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی بەفرانبار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کراوە.
شایانی باسە ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەر کرانی لە مافی بوونی پاڕێزەر و چاو پێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri