دەستبەسەرکرانی عوسمان ئیسماعیلی چالاکی بواری مافی کرێکاری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری:ڕۆژی شەممە١٠ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی چالاکێکی بواری مافی کرێکاری بە ناوی عوسمان ئیسماعیلی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرا.
جێگای ئاماژەیە کە پێشتر”عوسمان ئیسماعیلی” ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سەقز دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە کرابوو و دواتر ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سەقز گوازرابویەوە بۆ یە کێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە و هەروەها ٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە کرا و دواتر ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی خەزەڵوەری١٤٠٠ی هەتاوی بە دانانی ٥٠میلیۆن تمەن بارمتە بەشێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە ئازاد کرابوو.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri