دادستێنی گشتی داوای بەندکرانی هەتاهەتایی بۆ تاوانبار حەمیدی نووری کرد

خۆڕاگری:ڕۆژی جومعە٩ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی لە وڵاتی سوئێد لە شاری ستۆکهۆڵم ٨٩هەمین کۆبوونەوەی دادگایی کردنی حەمید نووری بە تاوانی دەست هەبوون لە لەسێدارە دانی بەندکراوانی سیاسی لە بەندیخانەکانی ئێران لە ساڵی١٣٦٧ی هەتاوی بەڕێوەچوو،کە دادستێنی گشتی کەیسی حەمید نووری داوای بەندکرانی هەتاهەتایی بۆ ناوبراو کرد.
دادوەرەکان لە سەر ئەو باوەڕەن کە لە کاتی شەڕی چەکداری هیزەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی و یەک لەوان موجاهیدین دژی کۆماری ئیسلامی لەو کات و سەردەمەدا کۆمەڵێک کەس لە دەرەوەی بازنەی شەڕدا گیراون و بۆ چاوترسێن‌کردنی خەڵک و پاشەکشەکردن بە خەڵک و داواکارییەکانیان حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستی بۆ ئەو کوشت و کوشتار و ئێعدامانە بردووە و ئەوەش بە پێشێل‌کردنی مافەکانی مرۆڤ و جینایەتی ڕوون و ئاشکرا دەژمێردرێ.
جێگای ئاماژەیە بە وتەی پارێزەری بنەماڵەی قوربانیان،حەمید نووری ڕۆلی سەرەکی لە ئێعدام کردنی ئەو بەندکراوە سیاسیانە هەبووە و بنەماڵەی ئەو ئێعدام کراوانە لە کۆبوونەوەی پێشووی دادگایی کردنی حەمید نووری داوایان کردووە کە سزای توندی بەسەردا بسەپێندرێ.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri