پەروین عەبدوڵلاپەنا گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە

خۆڕاگری:ڕۆژی جومعە٩ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی یەکێک لە چالاکانی بواری مافی ژنان”پەروین عەبدوڵلاپەنا” کە لەگەڵ ٧کەس لە چالاکانی بواری مافی کرێکاری لە بانە دەستبەسەر کرابوو پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە.
بە پێی زانیارییەکان”پەروین عەبدوڵلاپەنا” ڕۆژی سێشەممە٦ی بانەمەڕ لەگەڵ٧کەس لە چالاکانی بواری مافی کرێکاری بە ناوەکانی”حەسەن عیزەتی”،”سەعید محەممەدی”تەمەن٤١ساڵ،”عومەر سولێمانی”تەمەن٥٨ساڵ”نیشتمان ڕەحمەتی”
“ئەفشین ڕەحیمی” و “فاتێح مەجیدی”و” فوئاد فارووقی تەمەن ٥٠ساڵ” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کران.
جێگای ئاماژەیە نیشتمان ڕەحمەتی هاوژینی سەعید محەممەدی بە وەڕگرتنی بەڵێننامە ئازاد کراوە و حەسەن عیزەتی پاش یەک ڕۆژ دەستبەسەر کران و ڕاگیران بە وەڕگرتنی بەلێننامە ئازاد کراوە و ئەو ٦هاوڵاتییەی تر بۆ لێپێچینەوە گوازراونەتەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییە کانی ئەو شارە.
شایانی باسە ئەو هاووڵاتییانە لەلایەن هێزەکانی سپای پاسداران بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کراون.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri