ڕێبین ڕیشی پاش زیاتر لە دوو حەوتوو دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی پێنجشەممە٨ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی دەستبەسەر کراوێکی کورد بە ناوی ڕێبین ڕیشی تەمەن٢٨ساڵ خەڵکی شاری بانە پاش زیاتر لە دوو حەوتوو دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە ڕێبین ڕیشی ڕۆژی شەممە٢٠ی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی لەگەڵ بڕاکەی”ڕامین ڕیشی”تەمەن٢٥ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کران.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri