‌ دەستبەسەر کردنی یەکێکی تر لە چالاکانی بواری مافی کرێکاری لە شاری بانە

خۆڕاگری:ڕۆژی پێنجشەممە٨ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی یەکێکی تر لە چالاکانی بواری مافی کرێکاری شاری بانە بە ناوی فوئاد فارووقی تەمەن ٥٠ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئەو شارە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
جێگای ئاماژەیە لەو پێوەندییەدا ڕۆژی سێشەممە٦ی بانەمەڕ حەوت چالاکی بواری مافی کرێکاری لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە ناوەکانی “پەروین فەلاحی”،”حەسەن عیزەتی”،”سەعید محەممەدی”تەمەن٤١ساڵ،
“عومەر سولێمانی”تەمەن٥٨ساڵ،”نیشتمان ڕەحمەتی” ئەفشین ڕەحیمی” و “فاتێح مەجیدی” دەستبەسەر کراون،کە نیشتمان ڕەحمەتی هاوژینی سەعید محەممەدی بە وەڕگرتنی بەڵێننامە ئازاد کراوە و حەسەن عیزەتی پاش یەک ڕۆژ دەستبەسەر کران و ڕاگیران بە وەڕگرتنی بەلێننامە ئازاد کراوە.
شایانی باسە ئەو هاووڵاتییانە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کراون.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri