‌حوکمی بەندکرانی دوو هاووڵاتیی سیاسی خەڵکی ورمێ لە دادگای پێداچوونەوەی ئەو شارە کەم کرایەوە

خۆڕاگری:لە ماوەی چند ڕۆژی ڕابردوو دا حوکمی بەندکرانی دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی”شێرزاد شەوقی”کوڕی خالید خەڵکی گوندی”مام برایم”و”ئەمین ئێرانی زادە”کوڕی ناسر خەڵکی گوندی”قاسملوو” سەر بە پاڕێزگای ورمێ لە دادگای پێداچوونەوەی ئەو شارە کەم کرایەوە.
شێرزاد شەوقی بە ٢ساڵ و ٣مانگ بەندکران و ئەمین ئێرانی زادە بە ١ساڵ و ١١مانگ بەندکران کەم کرایەوە.
جێگای ئاماژەیە ئەمین ئێرانی زادە ڕۆژی ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی و شێرزاد شەوقی قاسملوو ٢٠ی پووشپەڕ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرابوون و گوازرابوونەوە بو یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە و ڕۆژی ٦ی خەرمانان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوە چوونی دادگایەکەیان لە بەندیخانەی ناوەندی شنۆ ئازاد کران.
شایانی باسە ئەو دوو هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی بە تۆمەتی محاربە لە ڕێگای ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە دادگای شۆڕشی ئەو شارە مەحکووم کران،ئەمین ئێرانی زادە بە ٢ساڵ و٦مانگ بەندکرانی تەعزیری و شێرزاد شەوقی قاسملوو بە ٣ساڵ بەندکرانی تەعزیزی مەحکووم کرابوون.

سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri