‌پێنج کەس لە حوکم دراوانی مانگی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی شاری شنۆ لە دادگای پێداچوونەوە حوکم بەندکرانیان کەم کرایەوە

خۆڕاگری:حوکمی پێنج کەس لە حوکم دراوانی مانگی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی شاری شنۆ بە ناوکانی”عوبێد ئەنوەری”،”ڕێبوار چارەکداری”،”فەرهاد مەعرووفی”،”ڕەحمان ئەسەدی”و”جەلال قادرزادە”لە دادگای پێداچوونەوەی ئەو شارە کەم کرایەوە.
لە لقی ١ی دادگای پێداچوونەوەی شۆڕشی شاری شنۆ،عوبێد ئەنوەری بە ١٨مانگ بەندکران،ڕێبوار چارەکداری بە ٩مانگ بەندکران،فەرهاد مەعرووفی بە ٢ساڵ و ٣مانگ بەندکران،ڕەحمان ئەسەدی بە ٤سال بەندکران و جەلال قادرزادە بە ٢ساڵ و ٣مانگ بەندکران کەم کرایەوە.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییانە سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١١ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرابوون و پاش ماوەیەک ڕاگیران و لێپێچینەوە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کران.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri