‌ ژمارەی دەستبەسەر کراوانی شاری بانە گەیشەتە ٧کەس

خۆڕاگری:ڕۆژی سێشەممە٦ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی دوو چالاکی بواری مافی کرێکاری دیکە لە شاری بانە بە ناوەکانی “ئەفشین ڕەحیمی” و “فاتێح مەجیدی”لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر و گوازراونەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بە پێی زانیارییەکان هێزەکانی سپای پاسداران بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هێرشیان کردووتە سەڕ ماڵی ئەو دوو هاووڵاتییە و پاش دەستبەسەر کرانیان،دەستیان بە پشکنین کردووە و هێندێک کەڵ و پەڵی شەخسی ئەو دوو هاووڵاتییە دەست بەسەر دا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
جێگای ئاماژەیە لەو پێوەندییەدا ڕۆژی سێشەممە٦ی بانەمەڕ پێنج چالاکی بواری مافی کرێکاری دیکە بە ناوەکانی “پەروین فەلاحی”،”حەسەن عیزەتی”،”سەعید محەممەدی”تەمەن٤١ساڵ،”عومەر سولێمانی”تەمەن٥٨ساڵ و”نیشتمان ڕەحمەتی”دەستبەسەر کراون، نیشتمان ڕەحمەتی هاوژینی سەعید محەممەدی بە وەڕگرتنی بەڵێننامە ئازاد کراوە و ئەو چوار هاووڵاتییەی دیکە بۆ لێپێچینەوە گوازراونەتەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە.
شایانی باسە حەسەن عیزەتی پاش یەک ڕۆژ ڕاگیران و لێپێچینەوە بە وەڕگرتنی بەلێننامە ئازاد کراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییانەی تر لەبەر دەست دا نییە.

سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri