دەستبەسەر کرانی پێنج هاووڵاتیی خەڵکی شاری بانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری:ڕۆژی سێشەممە٦ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی پێنج چالاکی بواری مافی کرێکاری خەڵکی شاری بانە بە ناوەکانی”پەروین فەلاحی”،”حەسەن عیزەتی”،”سەعید محەممەدی”تەمەن٤١ساڵ،”عومەر سولێمانی”تەمەن٥٨ساڵ و”نیشتمان ڕەحمەتی” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر کران.
بە پێی زانیارییەکان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هێرشیان کردووتە سەر ماڵی ئەو پێنج هاووڵاتییە و دەستبەسەریان کردوون.
جێگای ئاماژەیە نیشتمان ڕەحمەتی هاوژینی سەعید محەممەدی بە وەڕگرتنی بەڵێننامە ئازاد کراوە و ئەو چوار هاووڵاتییەی دیکە گوازراونەتەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ناوبراوان لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co (https://xoragri@gmail.co/)