بەشداری نوێنەری ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کۆنفڕانسی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ

بەڕێز کاک کامیل ئوستاد ئەحمەدی نوێنەری ئەنجومەن لە دەرەوەی وڵات بەشدار لە کۆنفڕانسی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ  کرد کە تێیدا پەیامێکی پێشکێش کرد کە لە بەشێک لە پەیامەکەی دا هاتبوو: هەر وەک ڕوون و ئاشکرایە, بابەتی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و ئازادییەکۆمەلایەتییەکان مژاڕێکی گرینگ و جێگای بایەخی دوونیای دەرەوە و ناوەندەکانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤە.

‎بەداخەوە نەتەوەی کورد یەکێک لەو گەلانەیە کە بە درێژایی مێژوو ژینۆساید کراوە،کۆمەڵ کوژ کراوە،

‎زیندانیانی سیاسی ئەو گەلە بە کۆمەڵ  لە سێدارە دراون و ئەو ڕەوتە تا ئێستاش هەر بەردەوامی هەیە،بە شێوەیەکی گشتی لە هەموو ئاستەکاندا کورد غەدرێکی گەورەی لێکراوە و مافەکانی پێشێلکراون.

‎جێگای خۆیەتی ئێمە کوردیش بۆ ناساندنی ئەو تاوانانەی کە دەرحەق بە نەتەوەکەمان کراون کار بکەین و بیانکەین بە بەڵگە و دێکۆمێنتی یاسایی بۆ ناوەندە نێودەوڵەتییەکان و ناوەندەکانی پاراستنی مافی مرۆڤ.

‎ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە چەندین ساڵ لە دامەزرانی تێدەپەرێ یەکێک لەو ئەرکانەی کە دەکەوێتە سەر شانی، کار کردن لەسەر پرسی زیندانیانی سیاسی و گەیاندنی پێشێلکارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە بە ناوەندەکانی مافی مرۆڤە. هەر بۆیە داوا لە هەموو لایەک کرا کە گرینگی زیاتر بە مژاڕی مافی مرۆڤ و زیندانیانی سیاسی و کار و چالاکیەکانی ئەنجومەن بدەن.

سایت: https://xoragri.com

فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners

ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co

 تویتیر:@xoragri