دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی”قازی ئاوا”سەر بە شاری مەهاباد بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کران

خۆڕاگری:لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا، دوو ئەندامی شۆرای گوندی قازی ئاوا سەر بە شاری مەهاباد بە ناوەکانی”حەمەساڵەی سەید محەممەدی” و “میکاییل جەسیم زادە” بە هۆی ئیزن دان بە خەڵکی گوند لە ڕێوڕەسمی ناشتنی تەرمی خوالێخۆشبوو کاک”عومەری قازی”لە گوندی قازی ئاوا، وە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەرگۆڕی کاک “عومەر قازی” وە دانی دروشمی شۆڕشگێڕانە،بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کران.
جێگای ئاماژەیە ئەو دوو هاووڵاتییە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڕەشەیان لێ کراوە نابێ ئیزن بدەن کە جارێکی تر ئەو شێوە ڕێوڕەسمانە بەڕێوەبچن.

سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri