‌ دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی مێراو سەر بە پارێزگای سنە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کە تا ئێستا چارەنووسی نادیارە

خۆڕاگری: لە سەرەتای مانگی خاکەلێوەی ساڵی نوێی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”کەیوان ڕۆستەمی” کوڕی عەلی‌ئەکبەر تەمەن ٢٩ ساڵ خەڵکی گوندی مێراو سەر بە پاڕێزگای سنە بێ سەر و شوێن بووە و بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە دوای بە دوادا چوون بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێ ئاکام مابووە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا ناوبراو پێوەندی بە بنەماڵەکەیەوە گرتووە و ڕایگەیاندووە کە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری “سنە”یە و تاکوو ئێستاش هۆکاری دەستبەسەرکرانی ڕوون نەکراوەتەوە.
شایانی باسە کە بنەماڵەی کەیوان ڕۆستەمی لەماوەی ١مانگی ڕابردوو دا چەندین جار سەردانی ناوەندە ئەمنییەکانی ئەو شارەیان کردبوو بەڵام هیچ وڵامێکی ڕوونیان نەدابوونەوە، تاکوو ئەوەی کە لە دوایین پێوەندی تەلێفوونی ناوبراو دا ئاشکرا بووە کە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri