لەیلا ئیبراهیم نادری بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی یەکشەممە٤ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی لەیلا ئیبراهیم نادری خەڵکی گوندی سۆغانلوو سەر بە شاری پیرانشار بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی ڕۆژی شەممە٢٧ی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی لەگەڵ سێ هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی شارام بوورک،ناسر حوسێنی،عومەر ئیبراهیم نادری لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کران.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri