ماوەی دەستبەسەر کرانی کییومەرس لەتیفی بۆ ماوەی دوو حەوتوو دڕێژ کرایەوە

خۆڕاگری:ڕۆژی یەکشەممە٤ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی دەستبەسەر کراوی سیاسی کورد بە ناوی کییومەرس لەتیفی تەمەن٤١ساڵ خەڵکی سنە کە بنەماڵەی ناوبرا بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان سەردانی دادگای شۆڕشی ئەو شارە دەکەن پێیان ڕادەگەینن کە ماوی دەستبەسەر کرانی ئەو هاووڵاتییە بۆ ماوەی دوو حەوتوو دڕێژ کراوەتەوە.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە٢١ی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە گوازراوەتەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری گواستنەوەی ئەو هاووڵاتییە بۆ گرتنگە ئەمنییەکان لەبەر دەست دا نییە و چارە نووسی ناڕوونە.
شایانی باسە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی سێ شەممە ٢٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەی گوازرابووە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri