گووڵاڵە مرادی دەستبەسەر کراوی کورد بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی یەکشەممە٤ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی دەستبەسەرکراوی کورد گووڵاڵە مرادی پاش زیاتر لە یەک ساڵ دەستبەسەر کران و ڕاگیران لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی ئازاد کرا.
بە پێی زانیارییەکان ئەو هاووڵاتییە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کراوە.
جێگای ئاماژەیە “گوڵاڵە مورادی” ڕۆژی ٢٨ی خاکەلێوەی١٤٠٠ی هەتاوی لە گەڵ دوو کوڕەکەی بە ناوەکانی “مەتین بەزازی”و”تاهیر بەزازی” لە لایەن ئیتلاعاتی شاری پیرانشار دەستبەسەر ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگەکانی ئەو شارە کرابوون و دوای لێکۆڵینەوە کوڕەکانی ئازاد کران و ناوبراو لە مانگی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی گوازرایەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئتلاعاتییەکانی شاری ورمێ و دوای تێپەڕبوونی ٤٥ڕۆژ لە گرتنگە ئیتلاعاتییەکان ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ کرا. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri