بۆ ئازاد کرانی کاتی دەستبەسەر کراوی کورد فوئاد عینایەتی داوای بارمتەی قورسی لێ کراوە

‌ خۆڕاگری:دەستبەسەر کراوی کورد فوئاد عینایەتی تەمەن٣٥ساڵ کە یەکێک لە دەستبەسەر کراوانی ڕێوڕەسمی نەوڕۆزی لە شاری “سنە”یە لەلایەن بەرپرسانی زیندانی ناوەندی ئەو شارە بۆ ئازاد کرانی کاتی ئەو هاووڵاتییە داوای بارمتەی قورسی لێ کراوە.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە١ی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی لەگەڵ ٤هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی “سۆهراب جەلالی”،”جەماڵ ئەسەدی”،”بەتووڵ ئەعزەمی”و”ئاریانا سەلیمی”لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بە تۆمەتی بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی دەستبەسەر کراوە.
شایانی باسە فوئاد عینایەتی لە مانگی ڕەزبەری ساڵی٩٨ بە تۆمەتی بەشداری کردن لە خۆپێشاندانی پشتیوانی کردن لە ڕۆژئاوا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە دەستبەسەر و پاش تەواو بوونی ماوەی لێکۆڵینەوەی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی ئازاد کرابوو و لە مانگی ڕەشەممەی ساڵی١٣٩٨ لەلایەن لقی١٠٤ی دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە تۆمەتی تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی بە ١٠مانگ بەند کران و لێدانی٧٤ زەربە قامچە مەحکووم کرابوو. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri