‌ بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک عومەر قازی نموونەی خۆڕاگری لە چاڵە ڕەشەکانی دوو ڕێژیمی پەهلەوی و کۆماری ئیسلامی

خۆڕاگری:کەسایەتی نیشتمان پەروەری نەتەوەی گەلی کورد و شاری مەهاباد کاک عومەر قازی ڕۆژی چوارشەممە٣١ی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی ماڵاوایی لە ژیان کرد.
کاک عومەر قازی یەکێک لە بەندکراوانی سیاسی کورد لە سەردەمی دوو ڕێژیمی پەهلەوی و کۆماری ئیسلامی بوو،کە نموونەی خۆڕاگری و بەرخۆدان بوو لە چاڵە ڕەشەکانی داگیرکەرانی کوردستان دا ،کە سەرە ڕای هەموو ئەشکەنجە و ئازارێک چۆکی دانەدا و سەربەرزانە لە پێنا گەلەکەی و ئامانجەکانی دا ژیا.
ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕؤژهەڵاتی کوردستان وێرای بەداخ بوون سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کاک عومەر قازی و هەموو خەڵکی ڕؤژهەڵاتی کوردستان دەکات.
ڕووحی شاد بێت و ئاوات و ئامانجەکانی وەدی بێن.

سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri