ئارەش منبەری بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی پێنجشەممە١ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ئارەش منبەری کوڕی حوسێن خەڵکی گوندی نییەر سەر بە پاڕێزگای سنە پاش زیاتر لە ١٥٠ ڕۆژ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەزەڵوەی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە پاش پشکنینی ماڵەکەیان دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە و پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ بەندیخانەی ئەو شارە.
شایانی باسە ئەو هاووڵاتییە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کراوە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri